Homeدەربارە

دەربارەى ئەکادیمیا

كورتەیەك لە مێژووی ئەكادیمیای كوردی

 ئەكادیمیای كوردی دەزگایەكی زانستییە، لە ڕووی قانوونییەوە خاوەنی كەسایەتی خۆیەتی، بەڵام لە ڕووی كارگێڕییەوە سەر بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان. ئەكادیمیا لەبارەی هەموو ئەو بابەتانەی، كە پێوەندییان بە زمانی كوردی و شێوەزارەكان و پاراستن و دەوڵەمەندكردنییانەوە هەیە، یەكێكە لە چاوگە (مەرجع)ە باڵاكان و كار بۆ گەیشتن بە زمانێكی یەكگرتووی فەرمی لە هەرێمی كوردستان دەكات.

ئامانجەكانی:

ئەكادیمیای كوردی كار بۆ:

1-پاراستن و بووژاندنەوە و پێشخستنی زمانی كوردی، بە هەموو دیالێكتە جیاوازەكانییەوە، پێشخستنی كولتوور و دووبارە نووسینەوەی مێژووی كورد و كار بۆ یەكخستنی زاراوە و موفرەداتی زمانی كوردی لەنێوان دیالێكتە جیاوازەكانیدا و دانانی فەرهەنگی زانستی لە هەموو بوارە جۆربەجۆرەكاندا.

2-یەكخستن و كۆدەنگی نەتەوەیی لەسەر زمانی حوكمڕانی (فەرمی) لە هەرێمی كوردستان، بەڵام لەبارەی زمانی پەروەردە، لەبەر ئەوەی لە ساڵانی ڕابووردوودا كێشە و ئاریشەی زۆری تێكەوتووە، بە هاوكاری وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا كار بۆ یەكخستنی دەكات، ئەوەش ماوە و كاتی دەوێت.

3-بەرزكردنەوەی ئاستی توێژینەوەی كوردی لەگەڵ كاركردن بۆ پێشخستنی شێوەكانی زانست بە تێكرایی.

4- زیندوو كردنەوەی كولتووری كورد، لە زانست و ئەدەب و هونەر و ڕۆڵی زانایانی كورد پیشان بدرێت.

 

كورتەیەكی مێژوویی

 

پاش ڕاگەیاندنی ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 چەند دامەزراوێكی زانستی و فەرهەنگیی دامەزرا، كۆڕی زانیاری كورد یەكێك بوو لەوانە، كە بەشێوەیێكی فەرمی لە ڕۆژی 29/8/1970 دامەزرا.

كۆڕی زانیاری كورد لەبوارەكانی زمان و ئەدەب و مێژوودا، چەندین زانای كوردی بەناوبانگ و لێزانی بەخۆوە گرت لە ساڵانی (1970 ـ 1974)دا ئەندامانی ئەو كۆڕە توانیان بەرنامەی خۆیان ئەنجام بدەن و چەندین كتێبی چاپكراو و نامیلكەی زۆر لەبارەی زمان و زاراوەسازی بخەنە بەر دەستی خوێنەران و سەرەتایەك بۆ ڕێنووسی كوردی دابنێن و گەلێك بابەتی زمانەوانیان ورووژاند.

گۆڤاری وەرزیی (كۆڕی زانیاری كورد) ی بڵاوكردەوە و لێكۆڵینەوە و بەرهەمی نووسەرانی كورد و بیانی بڵاو دەكردەوە. كتێبخانەیەكی تایبەت بە كۆڕ دامەزرا، ئەوەندەی زانراوە و ژمارەیەكی بەرچاو لە كتێب و نامیلكە و دەستنووس لەو كتێبخانەیە هەبووە.

حكوومەتی عێراق لە ساڵی 1978 بە بڕیار (كۆڕی زانیاری كورد)ی كرد بە  (دەستەی كوردی)، كرا بە بەشێك لە (المجمع العلمی العراقی)، كۆڕ لەو دەمەوە بوو بە دامەزراوەیەكی عێراقی.

پاش راپەرینی ساڵی 1991 پەرلەمانی كوردستان بە بڕیاری ژمارە 37 لە 28/12/1997دا قانوونی ژمارە (12)ی ساڵی 1997ی (كۆڕی زانیاری كوردستان)ی دەرهێنا. دواتر بە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 95 لە 13/11/2000، د. شەفیق قەزاز وەك سەرۆكی (كۆڕی زانیاری كوردستان) بە وەكالەت دەستنیشان كرا ئەم ناوانەیش وەك ئەندامی كارای ئەندامانی كۆڕ و بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (1117ی رۆژی 22/11/2000) دەست بەكاربوون:

1ـ د. شەفیق قەزاز

2ـ رەشید فندی

3ـ د. كوردستان موكریانی

4ـ شوكر مستەفا

5ـ بایز عومەر

بۆ تەواوكردنی ژمارەی پەسندكراوی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆڕ و بەپێی قانوونی كۆڕ و بەبڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لە 19/12/2000 ئەم ناوانە وەك ئەندامی كارای ئەنجومەنی كۆڕ دەست بەكاربوون: د. مەعرووف عەبدولقادر خەزنەدار/ د. محەممەد نووری عارف/ د. شێركۆ عەبدولكریم بابان/ د. عەبدوڵڵا یاسین ئامێدی/ بەدران ئەحمەد حەبیب/ م. خالد محەممەد عەبدوڵڵا (هێدی).        

 لە ئەنجامی هەڵبژاردندا، ئەنجومەنی كۆڕی زانیاری كوردستان لەم ئەندامانە پێك هات:

1ـ د. شەفیق قەزاز                                      سەرۆك

2ـ رەشید فندی                                           جێگری سەرۆك

3ـ د. كوردستان موكریانی                             سكرتێر

4ـ شوكر مستەفا                                         ئەندام

5ـ بایز عومەر                                          ئەندام    

6ـ د. مارف خەزنەدار                                  ئەندام

7ـ د. محەممەد نووری عارف                        ئەندام

8ـ د. شێركۆ بابان                                       ئەندام

9ـ د. عەبدوڵڵا ئامێدی                                  ئەندام

10ـ بەدران ئەحمەد حەبیب               ئەندام

11ـ م. هێدی (خالد محەممەد عەبدوڵڵا) ئەندام

هەر لەم خولەدا، (خولی یەكەم) بەرێزان محەمەد حەمەباقی و محەممەد عەلی قەرەداغی بوون بە ئەندامی كارای ئەنجومەنی كۆڕ.

لە كۆتایی ساڵی 2004 لە خولی دووەمدا دەستەیێكی نوێ‌ هەڵبژێردرا، كە پێكهاتبوو لەم بەڕێزانە: د. كوردستان موكریانی سەرۆك، د. عەبدوڵڵا ئامێدی جێگری سەرۆك، لەگەڵ مامۆستا هێدی و بەدران حەبیب وەك ئەندامانی تەرخانكراو (متفرغ). هەر لەم خولەدا د. جەمال رەشید وەك ئەندامی كارای ئەنجومەن وەرگیرا.

كۆڕی زانیاری كوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لەسەر خولی دووەمی چالاكی و كارەكانی بەردەوام بوو، تا بڕیاری یەكگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی كوردستان درا، كۆڕی زانیاریش وەكو دەزگاكانی تری كوردستان لەسەرەتای ساڵی 2007ەوە ئەنجومەنی وەزیران داوای لە

د. شەفیق قەزاز و د. كەمال فوئاد، بە هاوكاریی خوالێخۆشبوو د. ئەورەحمانی حاجی مارف ئەنجومەنی كۆڕ دابمەزرێنەوە. پاش چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی پەیوەندیدار لە پەرلەمان و لە ئاكام هەمواركردنەوەی قانوونی كۆڕ، بڕیار درا "كۆڕی زانیاری كوردستان".  بكرێت بە "ئەكادیمیای كوردی" بەپێی بڕیاری  سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 2095 لە 22/8/2007، ئەنجومەنی نوێی (ئەكادیمیای كوردی) لەم ناوانە پێك هات:

1ـ د. شەفیق قەزاز

2ـ د. كەمال فۆاد

3ـ د. ئەوڕەحمانی حاجی مارف

4ـ م. جەمال عەبدول

5ـ م. رەشید فندی

6ـ د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی

7ـ د. عیزەددین مستەفا ڕەسووڵ

8ـ د. كەمال مەزهەر ئەحمەد

9ـ د. موحسین محەمەد حوسێن

10ـ م. محەممەد عەلی قەرەداغی

11ـ م. محەممەدی مەلا كەریم

دواتر دەستەی دامەزرێنەر، بەپێی قانوونی ئەكادیمیا، (5) ئەندامی كارای تازەیان وەرگرت، كە ئەم بەرێزانە بوون:

1ـ د. جەبار قادر غەفوور

2ـ د. وریا عومەر ئەمین

3ـ د. محەمەد مەعرووف فەتاح

4ـ د. نوری تاڵەبانی

5ـ م. موئەییەد تەیب ئەحمەد

كە لە رۆژی 18/11/2007 دەست بەكاربوون. بە بڕیاری ئەنجومەنی ئەكادیمیا د. شەفیق قەزاز وەك بەرپرسی كاتیی دەستنیشان كرا.

لە 9/12/2007 هەڵبژاردنی خولی یەكەمی دەستەی سەرۆكایەتی كرا، ئەركەكان بەم شێوەیە دابەشكرایەوە.

1ـ د. شەفیق قەزاز              سەرۆك

2ـ رەشید فندی                   جێگری سەرۆك

3ـ د. ئازاد ئەحمەد سكرتێر بە وەكالەت، پاشان لە كۆبوونەوەی (64) لە ڕۆژی 19/9/2010 بوو بە ئەندامی كارا و سكرتێر

لە كۆبوونەوەی (66) لە ڕۆژی 10/10/2010 د. نەجاتی عەبدوڵڵا بە هەڵبژاردنی نهێنی وەكو ئەندامی كارا وەرگیرا، دواتر ئەنجومەنی ئەكادیمیا بڕیاریدا ببێتە ئەندامی تەرخانكراو.

بەداخەوە لەم خولەدا دوو ئەندامی كارای ئەنجومەنی ئەكادیمیا ی كوردی كۆچی دواییان كرد، كە خوا لێخۆشبوو: د. ئەورەحمانی حاجی مارف و د. محەمەد مەعروف فەتاح بوون.

لەپاش دامەزراندنەوەی ئەكادیمیای كوردی لە هەرێمی كوردستان بەپێی قانوونی ژمارە (12)ی ساڵی 1997ی هەموار كراو لە كوردستان، ئەكادیمیای كوردی دوو خولی كاركردنی بەمشێوەیە بەخۆوە دیوە.

خولی یەكەمی ئەكادیمیا : 22/8/2007 ــ 12/9/2011

ئەنجومەنی ئەكادیمیا بەم شێوەی خوارەوە بوو:

1-         د. شەفیق قەزاز                             سەرۆك

2-         ڕەشید فندی                                              ج. سەرۆك

3-         د. ئازاد ئەحمەد                              سكرتێر

4-         د. نەجاتی عەبدوڵڵا                         ئەندامی تەرخانكراو

5-         كەمال مەزهەر                                          ئەندام

6-         عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ                  ئەندام

7-         نووری تاڵەبانی                                         ئەندام

8-         عەبدولفەتتاح عەلی                         ئەندام

9-         موحسین محەمەد حوسێن                  ئەندام

10-       جەمال عەبدول                              ئەندام

11-       د. جەبار قادر                                            ئەندام

12-       د. وریا عومەر ئەمین                                  ئەندام

13-       موئەیەد تەیب                                           ئەندام

14-       محەمەدی مەلا كەریم                                  ئەندام

15-       محەمەد عەلی قەرەداغی                   ئەندام

 

خولی دووەمی ئەكادیمیا : 13/9/2011-12/9/2015 

1- دكتۆر نووری تاڵەبانی                     سەرۆك

2- دكتۆر ئازاد ئەحمەد                       جێگری سەرۆك

3- دكتۆر نەجاتی عەبدوڵڵا                   سكرتێر

4- دكتۆر كەمال مەزهەر  ئەحمەد           ئەندامی كارا

5- دكتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ        ئەندامی كارا

6- دكتۆر شەفیق قەزاز                        ئەندامی كارا

7- دكتۆر عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی        ئەندامی كارا

8- دكتۆر موحسین محەمەد حوسێن       ئەندامی كارا

9-مامۆستا جەمال عەبدول                  ئەندامی كارا

10 دكتۆر جەبار قادر                         ئەندامی كارا

11- دكتۆر وریا عومەر ئەمین                ئەندامی كارا

12-مامۆستا محەمەد عەلی قەرەداغی       ئەندامی كارا

13- دكتۆر فارووق عومەر سدیق             ئەندامی كارا

14- دكتۆر عەبدولڕەحمان مزووری           ئەندامی كارا

لەم خولەدا، د. فارووق عومەر سدیق و د. عەبدولڕەحمان مزووری لە كۆبوونەوەی ئەنجومەن ژمارە (17) لە ڕۆژی 23/9/2012 لەلایەن ئەنجومەنی ئەكادیمیاوە هەڵبژێردان و بوون بە ئەندامی كارای ئەكادیمیا.

 

 خولی سێیەمی ئەكادیمیا : 20/9/2015-..............

                     

1- دكتۆر عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی         سەرۆك

2- دكتۆر نەجاتی عەبدوڵڵا                 جێگری سەرۆك      

3- دكتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ        ئەندامی كارا

4- دكتۆر موحسین محەمەد حوسێن         ئەندامی كارا

5-مامۆستا جەمال عەبدول                   ئەندامی كارا

6- دكتۆر وریا عومەر ئەمین                ئەندامی كارا

7-مامۆستا محەمەد عەلی قەرەداغی        ئەندامی كارا

8- دكتۆر فارووق عومەر سدیق             ئەندامی كارا

9- دكتۆر عەبدولڕەحمان مزووری           ئەندامی كارا

پێکھاتەی ئەکادیمیا:
ئەکادیمیای کوردی پێکھاتووە لە (١٥) ئەندامی کارا، و (١١) ئەندامی شکۆمەند (فەخری) و
(١٥) ئەندامی یاریدەدەر. 

لێژنەکانی ئەکادیمیا:
بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامە و کارە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، ئەنجومەنی ئەکادیمیا چەند لێژنەێکی تایبەتی دروستکردووە لە کەسانی پسپۆر و شارەزا لە ھەموو دیالێکتە جیاوازەکانی زمانی کوردی، کە دەبێ ئەندامێکی کارای ئەکادیمیا سەرپەرشتی ئەم لێژنانە بکات:
١-   لێژنەی زاراوە: یەکێکە لە لێژنە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، کاری سەرەکی دۆزینەوە و داھێنانی زاراوەگەلی ڕەسەنی کوردییە لە ھەموو بوارە جیاجیایەکاندا
٢-    لێژنەی فەرھەنگ: تایبەتە بە دەرکردن و ئامادەکردنی فەرھەنگی تایبەت لە بواری دیالێکتە جیاوازاەکانی زمانی کوردی، تا ئێستا فەرھەنگی (کرمانجی سەروو ـ کرمانجی خواروو) و فەرھەنگی (ھەورامی ـ سۆرانی) بڵاوکراونەتەوە، جگە لە بڵاوکردنەوەی دەیان فەرھەنگی تایبەتمەندی دوو زمانە و سێزمانە لە ھەموو بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی.
٣-    لێژنەی مێژوو: ئەرکی نووسینەوەی سەرلەبەری مێژووی کوردییە بە میتۆدێکی ئەکادیمی.
٤-    لێژنەی گۆڤار: تایبەتە بە دەرکردنی گۆڤارێکی وەرزی زانستیی ئەکادیمی کە تا ناوەراستی ساڵی ٢٠١٣، (٢٦) ژمارەی بە زمانی کوردی و عەرەبی لێ بڵاوکراوەتەوە.
٥-    لێژنەی بیبیلۆگرافیا: تایبەتە بە سازکردن و ئامادەکردنی بیبلیۆگارفیا بۆ بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی        کوردی.
٦-    لێژنەی چاپ و بڵاوکردنەوە: ئەرکی بڵاوکردنەوە و بە چاپ گەیاندنی ئەو لێکۆڵینەوە ئەکادیمی و زانستیانەیە کە لە ماددەی چوارەمی قانوونی ئەکادیمیا ئاماژویان پێکراوە.
٧-    لێژنەی زمان: تایبەتە بە لێکۆڵینەوە و دیراساتی تایبەت بە کێشە و ئاریشەکانی زمانی کوردی بە ھەموو شێوەزارەکانییەوە بە بێ جیاوازی.
٨-    لێژنەی دەسنووس و بەڵگەنامە: تایبەتە بە کۆکردنەوەی ھەموو دەسنووسە کوردییەکان لە ھەر شوێنێک بن، ھەروەھا کۆکردنەوە و بە ئەرشیڤکردنی ھەموو بەڵگەنامانەی تایبەتن بە کورد و کوردستان.

پرۆژەی ئینسکڵۆپیدیای کوردستان:
یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی ئەکادیمیای کوردی پرۆژەی ئینسکڵۆپیدیای کوردستانە،کە ھەموو زانیارییەک لە بارەی کورد و کوردستانەوە دەگرێتە خۆ، وەکو کەسایەتی دیار لە ھەموو بوارەکاندا، شوێنی جوگرافی، ڕووداوی مێژوویی، ھۆز و خێڵ و عێڵ و بنەماڵەکانی کوردستان، گەڵانی کوردستان، ئاین و ئاینزاکان و تەریقەت و خانەقا وتەکیەکانی کوردستان، خو و نەریتی کورد و کوردستانی، کوردانی دەرەوەی کوردستان، کوردناسان ....تاد. کۆمەڵێ پسپۆر و شارەزا لە بوارەکانی زمان، مێژوو، کۆمەڵناسی، جوگرافیا، ئەدەب...تاد. ئەم بەرھەمە زانستییە پێشبینی دەکرێت لە دە بەرگدا بێت و زیاتر لە پێنج ھەزار لاپەڕە بگرێتەوە.

« ئەیلول 2019 »
٢ شەم ٣ شەم ٤ شەم ٥ شەم هەیینی شەممە ١ شەم
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2013 Kurdish Academy. All Rights Reserved.